سەردێر

سەدر وەك ئۆپۆزسیۆن خۆی ڕاگەیاند

خەڵك-
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەرد، كە هاوپەیمانی (ڕزگاری نیشتمانی) لەگەڵ حەلبوسی و بارزانی پێكهێناوە، بڕیاریدا ببێتە ئۆپۆزسیۆن.

موقتەدا سەدر لە پەیامێكدا، كە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویكردۆتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، گەورەترین كوتلەی پەڕلەمانی لە مێژووی عێراق پێكهێناوە، كە بۆتە هۆی تێپەڕاندنی پشك پشكێنە و بۆ ئەوەش پشتی بەخۆی بەستووە نەك لایەنی دەرەكی.

ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر هەمان بۆچوونی (حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی) پێویستە بژاردەی (ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی) تاقی بكەینەوە، بۆ ماوەیەك، كە لە 30 ڕۆژ تێپەڕ نەكات.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەگەر لایەنەكان و كوتلە پەڕلەمانیەكان بەوانەشەوە، كە هاوپەیمانمان بوون توانیان لەو ماوەیەدا حكومەت پێكبهێنن بۆ كۆتایی هێنان بە نەهامەتییەكانی خەڵك، ئەوە بۆ ئەوان و بەپێچەوانەشەوە بڕیاری دیكە دەدەین لەو كاتەدا.

زانیاری زیاتر …