سەردێر

پەڕلەمانتارێكی پارتی؛ حكومەتی ئێستای عیراق كاربەڕێكەرە و ناتوانێت هەموو بڕیاڕێك بدات

خەڵك –
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، حكومەتی ئێستا كاربەڕێكەرە و ناتوانێت هەموو بڕیاڕێك بدات و لەنێو ئەوانەشدا ئەو بڕیارانەی، كە هۆكار و پاڵنەری سیاسییان هەیە، دەشڵێت،”حكومەتی هەرێم لە فرۆشتنی نەوتی خۆی بەردەوام دەبێت”.

لیزا فەلەكەدین، ئەندامی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری پەرلەمانی كوردستان لە وڵامی نوسراوێكی سەرۆككۆماری عێراق دادگای فیدراڵی ڕایگەیاندووە، حكومەتی ئێستا كاربەڕێكەرە و ناتوانێت هەموو بڕیاڕێك بدات و لەنێو ئەوانەشدا ئەو بڕیارانەی كە هۆكار و پاڵنەری سیاسییان هەیە‌ و كاریگەری گەورەیان لەسەر ئایندەی سیاسی‌ و ئابوری‌ و كۆمەڵایەتی عێراقدا هەیە.

ڕاشیگەیاندووە، لە چوارچێوەی ئەم بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی تەواوی ئەو هەڕەشە و هێرشانەی وەزیری نەوتی عێراق لەسەر پڕۆسەی دەرهێنانی نەوت و فرۆشتنی لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە و هەموو ئەو هەوڵانەی، كە باس لە هێرشی گروپە میلیشیاكان دەكرێت بۆسەر چەند بیرە نەوتێك دەكەوێتە دۆخی ئیفلیج بوونەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە داواكارییەكانی وەزارەتی نەوتی عێراقی جگە لەوەی بڕیارێكی تەواو سیاسییە ، هەروەها كاریگەری لەسەر قوتی شەش ملیۆن هاووڵاتی هەرێم دروست دەكات، كە ئەمەش دۆخی ئابووری و سیاسی و كۆمەڵاتی عێراق دەخاتە قۆناغێكی سەختەوە.

ئاشكراشیكردووە، دادگای فیدراڵی ناتوانرێت هیچ دەسەڵاتێك بەكاربێت كەببێتە هۆی تێكدانی دۆخی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و لەم سۆنگەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی كە بڕیارەكەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی بەڵگەیەكی یاسایی دەبێت، كە هەرێم لەفرۆشتنی نەوتی خۆی بەردەوام بێت و حكومەتی كار بەڕێكەریش ناتوانێت ئەو بڕیارەی پێشوتری دادگای فیدراڵی لەسەر فرۆشتنی نەوت داویەتی جێبەجێبكات .

لیزا فەلەكەدین باسی لەوەشكردووە، كە پێویستە چاوەڕێی دەسبەكاربوونی كابینەی ئایندەی عێراق بكرێت بۆ چارەسەر كردنی كێشە داراییەكانی نێوان هەردوو حكومەت.

قد تكون صورة ‏نص‏لا يتوفر وصف للصورة.قد تكون صورة ‏نص‏لا يتوفر وصف للصورة.لا يتوفر وصف للصورة.قد تكون صورة ‏نص‏قد تكون صورة ‏نص‏