سەردێر

نرخی ئاڵتون بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی

خەڵك-
دوای بەرزبوونەوەی نرخەكەی بۆ نزیكەی 1900 دۆلار بەهۆی شەڕی ئۆكراینا و مەترسی هێرشی چین بۆ سەر تایوان، جارێكی دیكە نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی ڕووی لە دابەزین كرد و شارەزایانی ئەو بوارەش هۆكارەكەی بۆ بەرزی ڕێژەی سوو لە ئەمریكا دەگێڕنەوە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی ئۆنسەی زێڕ جارێكی دیكە ڕووی لە دابەزین كردەوە و وەك پێشبینیمان كردبووو تا نزیكەی 1800 دۆلار هاتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی كاریگەری بەرزی ڕێژەی سوو لە ئەمریكا، نرخی زێڕ دابەزیوە و ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسە بووە بە 1812 دۆلار.

وتیشی، “نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 432 هەزار دینارە و عەیار 21 بە 384 هەزار دینارە و عەیار 18 بە 327 هەزار دینارە”.