سەردێر

سەرچنار ئەحمەد؛ پێشمەرگە بووە لەناو ڕەبیە مردووە نەكراوەتە شەهید

خەڵك –
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، یاسای هێزەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە كێشەن بۆ وەزارەتی شەهیدان، شەهیدی ئاسایش دەچێتە سەر وەزارەتی شەهیدان و شەهیدی پێشمەرگە دەچێتە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین كە هەردووكیان لەیەك شوێن شەهید بوون، دەشڵێت،” خەڵك هەیە 30 ساڵ پێشمەرگە بووە لەناو ڕەبیە مردووە نەكراوەتە شەهید”.

سەرچنار ئەحمەد، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەلاپەڕە 11ی ڕاپۆرتی سێیەمی دەستەی دەسپاكی سەبارەت بە بەدواداچوونی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی هاتووە، گرفتێكی دیكەی مردوو هەیە لە ڕێگای پارێزەرەوە كراوە بە شەهید و لەهەمان كات شەهید هەیە ئەوەلیاتی نییەو كراوە بە مردوو.

ڕاشیگەیاند، یاسای هێزەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە كێشەن بۆ وەزارەتی شەهیدان، شەهیدی ئاسایش دەچێتە سەر وەزارەتی شەهیدان و شەهیدی پێشمەرگە دەچێتە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین كە هەردووكیان لەیەك شوێن شەهید بوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە كێشەیەكی دیكە ئەوەیە،كە خەڵك هەیە 30 ساڵ پێشمەرگە بووە لەناو ڕەبیە مردووە نەكراوەتە شەهید، پێشمەرگەش هەیە بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست داوە كراوە بەشەهیدی هاووڵاتی.
ئەوەشیخستەڕوو، كە لە بەدواداچوونەكاندا دەركەتووە ، كە بەشێك لە شەهیدەكان وەفات نامەیان نییە و بەشێكی تر لەشەڕ شەهیدكراوە و لاشەكەی پارچەپارچە بووەو كراوەتە مردوو.

 





هەلبژاردە

گرنگترینەکان