سەردێر

پارتی سۆسیال دیموكرات؛ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتەكەی هەڵبژارد

خەڵك –
پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كۆبوەوە و ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتەكەی هەڵبژاردووە، كە لە 13 ئەندام پێكهاتووە، تەنها یەك ژنی تێدایە .

ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی ئایاری 2022، بەسەرپەرشتی محەمەد حاجی مەحمود،سەرۆكی پارتەكە لە گوندی گوڵەخانە كۆبووەتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا مەكتەبی سیاسی پارتەكە هەڵبژێردراوە.

لە نێو 13 ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان تەنها یەك ئەندامی ژنی تێدایە بەناوی (تانیا تاهیر) .
ناوی ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستا( پسدك)

-رزگار غەفور رەحیم
-فاتیح رەئوف
-سادق جەباری
-محەمەد دۆڵاشی
-سەڵاح عەلی
-ئەحمەد حەمەنوری
-رەفعەت محەمەد
-لوقمان لەتیف “مەلا لوقمان”
-رێبین محەمەد حاجی مەحمود
-تانیا تاهیر
-فارس رەحمان
-عەتا تۆفیق- یەدەگ
-محەمەد سەلیم- یەدەگ