سەردێر

ڕێگایەكی سەرەكی هەولێر داخرا

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بە هۆی گەیشتنی كارەكانی بیناسازی لەبەنداوی دەربەندی گۆمەسپان بۆ سەر حەوزی ڕێگاكە، بۆیە ڕێگاكە لەئەمڕۆوە دادەخرێت.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیانی شاری هەولێر ئاگاداردەكەینەوە، بەهۆی گەیشتنی كارەكانی بیناسازی لەبەنداوی دەربەندی گۆمەسپان بۆ سەر حەوزی ڕێگاكە، بۆیە ڕێگاكە لە ئەمڕۆوە دادەخرێت .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە شۆفێران دەتوانن ڕێگای لادانی كاتی بەكاربێنن، كە دروستكراوە و دەبێتە ڕێگای هەمیشەیی بۆ ناوچەكە.