خهڵك
یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى به رهسمى گیانی لەدەستدا یاریزانی پێشووی ئەرجەنتینی ماکسی رۆلۆنیان راگهیاند کە رۆژى شەممە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.
بەرشەلۆنە بەیاننامەیەکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە، تیایدا رایگهیاندووه “ئێمە تووشی شۆک بووین بە کۆچی دوایی یاریزانی پێشوومان ماکسی رۆلۆن، کە لە ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٦ نوێنەرایەتی یانەکەمانی کردووە”.
لای خۆیەوە یانەی دیوانیەی عێراق بەیاننامەیەکی پرسە و سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “زۆر دڵگرانین بە هەواڵی کۆچی دوایی ماکسی، دوعاکانمان بۆى رەحمەتی و لێخۆشبوونە”.
یاریزانە کۆچکردووەکە وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی دیوانییە یاریی کردووە، و ئاستێکی بەرزی خستەڕوو، ئەمە جگە لەوەی یەکەم یاریزانی ئەرجەنتینی بووە کە لە خولی عێراق یاری بکات.