سەردێر

ئۆكراين وادەی كۆتاییهاتنی جەنگی راگەیاند

خەڵك-

سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ئۆكراین رایگەیاند دەتوانین بڵێین كۆتایی ئەمساڵ سەركەوتن بەسەر رووسیادا رادەگەیەنین.

سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ئۆكراین كریلۆ بۆدانۆڤ بۆ كەناڵی سكاینیوزی بەریتانی رایگەیاند دەكرێت لە مانگی ئابدا ئەنجامی ئەرێنی شەڕ دەربكەوێت و پێش كۆتایی ساڵ جەنگ بەرینەوە و سەركەوتن بەسەر هێرشەكانی رووسیادا رابگەیەنین.

راشیگەیاند زۆرینەی ئۆپەراسیۆن و شەڕەكان پێش كۆتایی ساڵ كۆتاییان دێت، بەهۆی ئەوە تەواوی ناوچەكان دەگرینەوە كە لەلایەن رووسیاوە داگیركراون وەك دۆنباس و كریمیا.

ئێستا شەڕ لە ناوچەی دۆنباس لەرۆژهەڵاتی ئۆكراین گەرمە، رووسیا هێزی زۆری لەو ناوچەیە كۆكردەوە بە ئامانجی گرتنی ناوچەكە، بەڵام پێشكەوتنی بەدینەهێناوە و ئەم كاربەدەستەی ئۆكراین دەڵێت : ئێمە هەمو شتێكی رووسیا دەزانین كە پلانەكانیان چۆنە پێشتر دەزانین.

ئاشكراشیكرد ئێستا ئامادەسازی بۆ كۆدێتا دەكرێ لە مۆسكۆ دژی سەرۆكی رووسیا پووتین و سەرۆكی رووسیا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە.