سەردێر

200 ملیارەكە گەیشت

خەڵك-

بڕی 200 ملیارەكەی بەغدا گەیشتە هەرێمی كوردستان.

بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ بڕی 200 ملیارەكەی بەغدا گەیشتە هەرێمی كوردستان.

ئەمە لە حاڵێكدایە 200 ملیارەكەی بەغدا لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا دەنگۆی راگیرانی هەبوو لەلایەن بەغداوە.

هەفتەی پێشوو دادگای فیدراڵی یەكەم دانیشتنی كرد لەسەر دەستووری یان دەستووری نەبوونی ناردنی 200 ملیارەكە لەسەر داوای ئەندامێكی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگەی بەسرە، بەڵام بڕیاری دوایی دواخست بۆ 12ی حوزەیرانی داهاتوو.