سەردێر

سزای توند بۆ كوڕ و باوكێك دەركرا

خەڵك-
سزای لەسێدارەدان و بەند كردنی هەتا هەتایی بۆ دوو بكوژ دەر كرا كە كەسی نزیكی خۆیان كوشتووە.

شادیە نورەدین، كە باوك وبرایەكی لەلایەن مام و ئامۆزای كوژراون لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە ٢٠٠٩ باوكم شەهید دەكەن مامم و ئامۆزام لەسەر ڕێگای كەورگۆسك بۆ خەبات لە ٢٠١٩ لەبۆسەیەكدا هێمنی برام كەتاقانە بوو شەهیدی دەكەن، ئێستا من و دایكم وخوشكم لەگەڵ كچی هێمنی برام بەناوی ڕوونیا كەتەمەنی دووساڵە پێكەوە دەژین.

دەشڵێت، مامم بەهۆی ماڵی دوونیاوە باوكم و براكەمی شەهید كردووە، بەڵام ئەمڕۆ خۆشحاڵبووم كە لەلایەن دادگاوە مامم و ئامۆزام كەتۆمەتباری ڕووداوەكە بوون سزای خۆیان وەرگرت یەكێكیان بەزیندانی هەتاهەتایی و یەكێكیشیان بەسزای لەسێدارەدان.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەوكاتەی باوكم شەهید دەكەن تەمەنمان بچووك بووە، مامم پێی ووتین كە لەلایەن پارتییەوە شوێن بزركراوە چونكە قسەی بە پارتی وتووە ئێمەش ئەوكات باوەڕمان كردبوو، چونكە باوكم پلەی سەربازی هەبوو لەدهۆك، بەڵام ڕووداوەكە بەو شێوەیە نەبوو.