سەردێر

ئەو مامۆستایەی قوفڵی لە دەرگای زانکۆی سلێمانی دا دەستگیرکراوە؟

خەڵک-

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، ئەو مامۆستایەی قوفڵی لە دەرگای زانکۆی سلێمانی دا دەستگیرکراوە و سەرکۆنەی دەکەن.

مامۆستا عەتا ئەحمەد، جێگری یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاندووە، “ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن کەسوکاری مامۆستا زەنگین ئەبوبەکر ئاگادارکراینەوە کە لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە لە سلێمانی دەستگیرکراوە ئێمەش وەک یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان سەرکۆنەی ئەو کارە دەکەین، نابێت هیچ هێزێکی ئەمنی ئەو کارە بەرامبەر مامۆستا بکات.”

دەربارەی ئەوەی قوفڵی لە دەرگای زانکۆکە دا جێگری سکرتێری یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد:” ئەو رەفتارە کاردانەوە بووە بەرامبەر دواخستنی مووچە و شایەنی ئەوە نییە دەستگیر بکرێت، هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا نیین دەرگای زانکۆ دابخرێت.”

بەیانی ئەمڕۆ شەممە 14-5-2022، مامۆستا”زەنگین ئەبوبەکر” وەک ناڕەزایەتییەک دژی دواکەوتنی مووچە قوفڵی لە دەرگای زانکۆی سلێمانی دا.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان