سەردێر

تەندروستی سلێمانی: هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە

خەڵک-

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، تائێستا هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمارنەکراوە. ئەگەر حاڵەتێکیش هەبێت رێکاری پێویست دەگرنە بەر.

د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند،”تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمارنەکراوە، هەر حاڵەتێکی گومانلێکراو هەبێت، نمونەی پشکنین دەنێرین بۆ بەغدا و دوای دڵنیابونەوە لە ئەنجامەکەی بڵاویدەکەینەوە”.

وتیشی:”تیمەکانمان ئامادەن راهێنان دەکەن و شارەزایی پێشینەشیان هەیە، شوێنی تایبەتمان هەیە، گەر هەر حاڵەتێک هەبێت، رێکاری پێویست دەگرینە بەر”.

ئەمە لە کاتێکدایە لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق چەند حاڵەتێکی تووشبوون بە تای خوێنەبەربوون تۆمارکراوە، هەفتەی رابردووش حاڵەتێک لە هەولێر تۆمارکراوە.