خەڵک-
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاند، لە چەمچەماڵ به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه پیاوێك هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵی خه‌زوری ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان لێده‌كات، له‌ئه‌نجامیشدا دراوسێیه‌كی ماڵی خه‌زوری ده‌كوژێت.
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە،”به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان ژن و پیاوێكه‌وه به‌ناوه‌كانی (د ، ٳ ، م ) (ت ، ی ، م ) كه هاوسه‌ری یه‌كترن و دانیشتوی شاری سلێمانین، ژنه‌كه ده‌چێته‌وه ماڵی باوكی له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌بانی مه‌قان نیشته‌جێده‌بێت، شه‌وی 12ی ئه‌م مانگه هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی (د ، ٳ ، م) ده‌چێته سه‌ر ماڵ خه‌زوری و ته‌قه‌یان لێده‌كات، له‌ئه‌نجامیشدا هاووڵاتییه‌كی دراوسێیان به‌ناوی (جومعه عه‌لی عومه‌ر ) گوللـه‌ی به‌رده‌كه‌وێت و دواتر كۆتایی به‌ژیانی دێت”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،”به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ دۆسێی لێكۆڵینه‌وه كرایه‌وه و ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان كه‌وتنه كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی ڕوداوه‌كه‌و له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كان، سه‌ره‌نجام ته‌قه‌كه‌ره‌كه به‌ناوی (د ، إ ، م ) و كه‌سێكی دیكه به‌ناوی ( ب ، م ، ٲ) له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانیه‌وه ده‌ستگیركران و ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبێل و چه‌كه‌كه‌دا گیرا و ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان كران”.
دەشڵێت:”له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كان به‌مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عیراقی، به‌فه‌رمانی دادوه‌ر له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه”.
ئەمە لە کاتێکدایە له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا ٢-٥-٢٠٢٢ پیاوێك له‌ناو قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ هێرشیكرده سه‌ر ماڵی خه‌زوری، ژنه‌كه‌ی و سێ کەسی دیکەشی کوشتت و دوو كه‌سی دیکەشی برینداركرد، دواتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.