سەردێر

پشدەر؛ تەقە لە دوكاندارێك كرا و بەسەختی بریندار كرا

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت ، لە سەنگەسەر كەسێك تەقەی لە دوكاندارێك كرد و بەسەختی برینداری كرد، تەقەكەرەكەش دەستگیركرا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 14ی ئایاری 2022 لە ناحیەی سەنگەسەر كەسێك تەقەی لە دوكاندارێك كرد و بەسەختی برینداری كرد، دوای ڕووداوەكەش دەستبەجێ تاوانبار لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەنگەسەر دەستگیركرا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بریندارەكەش برینەكەی سەختە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشكی دایە لە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە.

قد تكون صورة ‏‏شخص واحد‏ و‏نص‏‏