سەردێر

مەسرور بارزانی گەیشتە ئەبوزەبی

خەڵك –
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە پرسەی شێخ خەلیفە بن زاید و پیرۆزباییكردن لە محەمەد بن زاید بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی ئیمارات گەیشتە ئەبوزەبی.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 14ی ئایاری 2022  بە سەردانێك گەیشتە ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید، سەرۆكی نوێی ئیمارات پێشوازی لێكرا.

مەسرور بارزانی هاوخەمی خۆی و گەلی كوردستانی بە شێخ محەمەد بن زاید گەیاند بەبۆنەی كۆچی دوایی سەرۆكی ئیمارات، خەلیفە بن زاید، هەروەها پیرۆزبایی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی نوێی ئیمارات لە شێخ محەمەد بن زاید كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.