سەردێر

تەڤدەم: عوسمانییە نوێیەكان سووریا داگیردەكەن

خەڵك-

بزوتنەوەی كۆمەڵگای دیموكراتیك (تەڤ-دەم) رایگەیاند، توركیا لە ماوەكانی رابردوودا هێرشەكانی خۆی بۆ سەر باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا زیاد كردووە. سیاسەتەكانی گۆڕینی دیموگرافیا و دروستكردنی خانوو درێژە پێدەدات
بزوتنەوەی كۆمەڵگای دیموكراتیك (تەڤ-دەم) دا لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت “ئەم قۆاغە زۆر مەترسیدارە و هیچ پەیوەندییەكی بە بڕیاری نەتەوەییەوە نییە، توركیا دەیەوێت خاكی سووریا بخاتە سەر توركیا “.

تەڤ-دەم داواشی كرد “هێزە دیموكراتیك و رێكخراوە یاساییەكانی كورد و عەرەب لە دژی پڕۆژەی عوسمانی نوێ هەرێمەكە بپارێزن”.

ماوەیەكە هاوكانی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر باشووری كوردستان، هێرش و بۆردوومانەكانی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستانیش چڕكردووەتەوە.

لەلایەكی دیكەوە لەزاری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیاوە نیگەرانی دەربردرا بەرامبەر بڕیاری ئەمریكا بۆ دەرهێنانی رۆژئاوای كوردستان لەسزاكانی ئەمریكا لەسەر سووریا.