خەڵك –
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارتی لە بەرامبەر ئەوەی شكستی لە پرسی سەرۆككۆمار هێنا، ئیًَستا بە پیلان گەمارۆی زۆنی سەوزی داوە، دەشڵێت،”ئەوەی پارتی دەیكات تاوانە بەرامبەر خەڵكی كوردستان”.
لوقمان وەردی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆ میدیای حزبەكەی ڕایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ لە ھەرێمی كوردستان دەگوزەرێت مایەی نیگەرانی هەموو لایەكمانە و بە بەرنامە و پیلان دژی زۆنی سەوز ئەنجامدەدرێت لەلایەن پارتیەوە.
ڕایگەیاندووە، ئەو نادادی و گەمارۆیەی كە پارتی و سەرۆكی حكومەت, بەرامبەر بە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین پەیڕەوی دەكەن, تاوانە بەرامبەر خەڵكی كوردستان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە پێویستە داهاتی نەوت لە خزمەتی كۆمەڵانی خەڵكدا بێت و ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت سەرجەم كێشەكان، لەئەستۆی پارتیەوە و ئێمەش وەك یەكێتێ قبوڵی ناكەین.