سەردێر

كۆمپانیای نەوتی باكور: هەرێمی كوردستان زێدەڕۆیی كردووەتەسەر كێڵگە نەوتییەكانمان

خەڵك-

كۆمپانیای نەوتی باكوور ئەمڕۆ رایگەیاند هەرێمی كوردستان زێدەڕۆیی بۆ سەر دوو كێڵگەی نەوتی ئێمە كردووە و قۆستوونیەوە بۆ زیادكردنی بەرهەمی وزە بۆ هەرێمی كوردستان.

كۆمپانیای نەوتی باكور لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە هەرێمی كوردستان زێدەڕۆیی كردووە بۆ كێڵگەی نەوتیەكانی ئێمە لە كێڵگەكانی خوورمەڵە و ئاڤانە و كورموور.

راشیگەیاند كۆمپانیاكە هەستاوە بە تۆماركردنی سكاڵا لە دادگاكانی عێراق و چاوەڕوانی پێداچوونەوە دەكەن.

راشیگەیاند ئەم پێشێلكارییانە لەلایەن هێزی چەكداری هەرێمی كوردستانەوە كراون كە پێشێلی دەستوور و یاسان.