خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ ڕایدەگەیەنێت، كچێكی ئێزیدی لەناو كامپێكی پەنابەران كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، كچێكی ئێزیدی بەناوی (ر. ح. ع) لە كەمپی بێسرڤێ بە حەبلێك كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا و لەئێستادا تەرمی ئەو كچە بۆ پزیشكی دادی زاخۆ گواستراوەتەوە.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، هێزە ئەمنییەكان بەبڕیاری دادوەر و بە پشت بەستن بە ماددەی 408 لە یاسای سزادانی عێراقی لێكۆڵینەوەیان لەبارەی ئەو ڕووداوە دەستپێكردوە.