سەردێر

موسڵ؛ داعشێك لەناو سەنتەری شارەكە دەستگیر كرا

خەڵك –
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان لە ئۆپراسیۆنێكدا دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد و چڕ و چاودێری بەردەوام تیرۆریستێكی رێكخراوی داعشیان لە ناو سەنتەری شاری موسڵ دەستگیركرد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد و چڕ و چاودێری بەردەوام، هێزەكانیان ئەندامێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە شاری موسڵ كە لە ناو پارێزگای نەینەوادا كاری دەكرد دەستگیركرا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە پرۆسەی دەستگیركردنەكە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر لەسەر بنەمای یاسای 4ی روبەروبونەوەی تیرۆر ئەنجامدراوە و داواش لە هاووڵاتیان دەكەن لە ڕێگەی ژمارە گەرمی ٤٨١ەوە زانیاری بدەن بۆ ئەوەی بەشداری بكەن لە لەناوبردنی چەكدارە تیرۆریستییە تاوانبارەكان.