سەردێر

هەپەگە؛ ٥ سەربازی سوپای توركیا كوژران

خەڵك –
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، سوپای توركیا وێڕای چەكی كیمیایی هێرشەكانی بەردەوامە و هێزەكانی گەریلاش چالاكی دژی سوپا دەكەن، لە چالاكییەكاندا كە هێزەكانی یەژەئاستار پێشەنگایەتیان كردوون، ٥ سەربازی سوپای توركیا كوژران و درۆنێك خرایەخوارەوە.

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە) لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، سوپای توركیا لە زاپ و ئاڤاشین ناتوانێت بەرامبەر بە بەرخودانی مێژوویی هێزەكانیان بەرەو پێش بێت، بەڵام بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی سەنگەرەكانی شەڕ بۆردومان دەكات.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە سوپای بە شێوەی ناجوامێرانە ٢١ جار چەكی كیمیایی بەكارهێنا، سەرباری ئەوەش كە دەیان جار گۆڕەپانەكانی بەرخودانی بۆردومان كرد، چالاكی كاریگەری هێزەكانیان، كە یەژەئاستار پێشەنگایەتی دەكەن بێ پسانەوە بەردەوامن و لەو چالاكیانەدا پێنج سەربازی سوپای توركیا كوژران و درۆنێكیش خرایەخوارەوە.

زانیاری لە سەر چالاكیەكان بەم جۆرەیە:
لە هەرێمی زاپ:
12ی گوڵان لە كاتژمێر 16:30دا هێزەكانی یەژەئاستارمان بە تاكتیكی نیشانشكێن لە داگیركەران لە دەوروبەری سەنگەرەكانی شەڕ كەڤرێكونی گۆڕەپانی بەرخودانی ئەشكەتەوتی بریندارانیاندا و 2 داگیركەر سزادران.
لە 13ی گوڵاندا سەنگەرەكانی شەڕی شەهید بەرخودان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهین بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی بۆردومان كران. سوپای توركی داگیركەر 19 جار سەنگەرەكانی شەڕی شەهید بەرخودان بە چەكی كیمیایی جۆراوجۆر كە لەناویدا قەتران هەبوو و بە شێوەیەكی دژوار دوكەڵی ژەهراوی رەش و قاوەیی دروست دەكرد، بۆردومان كرد.
13ی گوڵان كاتژمێر 17:00دا درۆنێك لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهین لەلایەن هێزەكانمانەوە خرایەخوار.
رۆژی 13ی گوڵان كاتژمێر 10:15 هێزەكانمان ئەو داگیركەرانەی لە دەوروبەری سەنگەرەكانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی كوڕەژارۆ كەوتنە جموجۆڵەوە بە ئامانجیان گرتن و بە تاكتیكی سابوتاژ و بە چەكی قورس لێیاندان. لە ئەنجامی ئەو چالاكیانەدا دوو داگیركەر سزادران. هەمان رۆژ هێزەكانمان بە تاكتیكی سابوتاژ لە داگیركەرانیاندا كە ویستیان بەرەو سەنگەرەكانی شەڕی شەهید تۆڵهەڵدان بەرەو پێش بچن و 1 داگیركەر سزادرا.
13ی گولان كاتژمێر 13:00 داگیركەران كە ویستیان بەرەو سەنگەرەكانی شەڕ لە هەرێمی بەرخودانی شەهید شاهین بەرەوپێش بچن، لە لایەن هێزەكانمانەوە بە چەكی قورس كرانە ئامانج. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەكانماندا، داگیركەران ناچاربوون بكشێنەوە.
رۆژی 12ی گوڵان بە شەو 2 هەلیكۆپتەری هێرشبەری سوپای توركی داگیركەر كە بە سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پەدەكە تێپەڕبوون و ویستیان هەرێمی بەرخودانی كوڕەژارۆ بۆردومان بكەن، رووبەڕووی هێرشی دژواری هێزەكانمان بوونەوە. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەكانماندا دوو هەلیكۆپتەری هێرشبەری تورك ناچاربوون لە گۆڕەپانەكە دووربكەونەوە.
14ی گوڵان لە كاتژمێرەكانی سەر لەبەیانیدا لە نێوان هێزەكانمان و ئەو داگیركەرانەی دەیانویست بەرەو سەنگەرەكانی شەڕی شاخی شەهید سورخوێنی سەر بە هەرێمی بەرخودانی چیاڕەش بەرەوپێش بێن، پێكدادانی قورس روویدا. زانیاری بەرفراوان لەسەر پێكدادانەكان هەر كە بە دەست بكەون بۆ رای گشتی بڵاودەكرێنەوە.
لە هەرێمی مەتینا:
13ی گوڵان كاتژمێر 13:10 هێزەكانمان قەرەقۆڵی كانی ماسی سوپای توركی داگیركەریان لە ناو سنوورەكانی باشوری كوردستان كردە ئامانج. ئەو ئامانجانەی لە چالاكیەكەدا دەستنیشان كرابوون بە شێوەی سەركەوتوو لێیاندرا.
بۆردومانی داگیركەران بەردەوامە
سوپای توركی داگیركەر بە فڕۆكەی شەڕ هەلیكۆپتەری هێرشبەر و كاتیوشا هێرشی دژوار بۆ سەر هەرێمەكانی پاراستنی مێدیا ئەنجام دەدەن.
زانیاری لەسەر هێرشەكان بەم جۆرەن:
لە 12 ی گوڵان گۆڕەپانی دەشتی كافیا ی هەرێمی گارە دوو جار لەلایەن فڕۆكەی جەنگیەوە بۆردومان كرا.
13ی گوڵان لە قەرەقۆڵەكانی سەر سنوورەوە بناری شەكیف لە هەرێمی خواكورك بە كاتیوشا بۆردومان كران.
13ی گوڵان كاتژمێر 11:40 هەرێمەكانی بەرخودانی وەرخەلێی سەر بە هەرێمی ئاڤاشین بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و 2 جاریش بە چەكی كیمیایی بۆردومان كران.
لە 13ی گوڵاندا هەرێمەكانی چەمچۆ، شاخی جەهەنەم، شەهید شەمدین، كوڕەژارۆ، ئەشكەتی برینداران، كاركەر، شەهید شاهین، شاخی ئۆرتێ و شاخی جودی لە هەرێمی زاپ بە كاتیوشا، هاوەن، هەلیكۆپتەری هێرشبەر و 26 جاریش بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران.
14ی گوڵان كاتژمێر 07:10 گۆڕەپانی گوندی فلەهای سەر بە هەرێمی زاپ بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران”.