خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 68 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 87 كەسیش چاكبوونەتەوە و هیچ حاڵەتێكی مردن بە كۆرۆنا تۆمارنەكراوە.
وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3 هەزار و 568 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 87 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە هەولێر 2 حاڵەت و سلێمانی 2 حاڵەت و دهۆك 8 حاڵەت تۆماركراوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 87 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە هەولێر 2 كەس و سلێمانی 4 كەس و دهۆك 8 كەس چاكبوونەوە.
ڕاشیگەیاندووە، هیچ حاڵەتێكی مردن بە كۆرۆنا تۆمارنە كراوە و ژمارەی مردووانیش گەیشتۆتە 25216 كەس.