سەردێر

پاڵەوانێتی شەتڕەنج لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

خەڵك

پاڵەوانێتی شەتڕەنج لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ٣٨ یاریزان بەشداری تێدادەکەن.

ماوەی سێ ڕۆژە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی شەتڕەنج و ئەکادیمیای فیشەر پاڵەوانێتی شەتڕەنجی سلێمانی کراوە بەڕێوەدەچێت.

لە پاڵەوانێتییەکەدا ٣٨ یاریزان بەشدارن، لە سەرجەم تەمەن و ئاستەکان و سەرجەم ناوچەکان یاریزانەکان بەشدارن، ساسان عەبدولغەنی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند لە ماوەی ئەو نۆ ڕۆژەدا نۆ یاری ئەنجام دەدرێت، دواتر براوە دیاریدەکرێت.

پاڵەوانێتیەکە ١٢ مانگ لە کارگەی جگەرەکەی سلێمانی دەستیپێکردووە، تا ٢٠ مانگ بەردەوام دەبێت، لە کاتژمێر پێنج بۆ ٩ شەو ئەنجام دەدرێت.

 





هەلبژاردە

گرنگترینەکان