خەڵك-
جارێكی دیكە شەڕە تەقە و دەستڕێژی گولـلە لەنێوان دوو بنەماڵە لە شارۆچكەی خەباتی هەولێر ڕوویدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست (خەڵك) كەوتوون، كەمێك بەر لە ئێستا لەنێوان دوو ماڵ لە شارۆچكەی خەبات شەڕ درووست بووە و تەقەیەكی زۆر لەیەكتری كراوە.
هەربەپێی زانیارییەكان، لەنێوان هەردوو بنەماڵەدا تەقەی هەڕەمەكی كراوە، تائێستا دیار نیە قوربانی لەم ڕووداوە هەیە یان نا و ئێستا هێزەكانی پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەكەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ لەنێوان دوو بنەماڵە لەو شارۆچكەیە لەسەر كێشەی زەوی شەڕە تەقە ڕووویدا و بەهۆیەوە 4 كەس كوژران.