سەردێر

مووچەی 23 وەزارەت و دەستە و دامەزراوە دابەش دەكرێت

خەڵك-
دابەشكردنی مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەران و خانەنشینان و چین و توێژەكانی دیكە بەردەوامە و ئەم هەفتەیە مووچەی 23 وەزارەت و دەستە و دامەزراوە خەرج دەكرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە خشتەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەی یەك شەممە 15ی ئایاری 2022، مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان لەگەڵ كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوان، زیندانییە سیاسییەكان دابەشدەكرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، ڕۆژی دوو شەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە و سێ‌ شەممە مووچەی ئاسایش و وەزارەتی كار و كەمئەندامان خەرج دەكرێت و ڕۆژی چوار شەممە مووچەی وەزارەتی داد و سەرجەم دەستە و دامەزراوەكانی دیكە خەرج دەكرێت.

وەك لە خشتەكەدا هاتووە، پێنج شەممە مووچەی وەزارەتەكانی (پلاندانان، بازرانی، سامانە سروشتییەكان، گواستنەوە، كشتوكاڵ) دابەش دەكرێت.