سەردێر

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: وەزیری ناوخۆ داهاتی هاتوچۆی سلێمانی دەباتە هەولێر

خەڵک-

پەرلەمانتارێکى یەکێتى رایگەیاند، بە ئیمزای وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم داهاتی هاتوچۆی ئیدارەی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین دەبرێتە سەر ژمارە بانكییەك لە هەولێر.

سەرکۆ گەڵاڵى پەرلەمانتاری یەکێتی نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” ڕێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆ لەگەڵ كۆمپانیایەك گرێبەستێك واژۆدەكات كە دەبێت (20%) هەموو داهاتی ساڵانەی تازەكردنەوەی توندوتۆڵی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەڕین دەچێیتە سەر حسابێكی تایبەت لە هەولێر”.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەبەوەشدەکات بە پێی گرێبەستەكە تا 15 ساڵی تر هیچ كەس و كۆمپانیایەك ناتوانی گەراجی پشكنین و توندوڵی(هەزە) لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دابنێیت و وەربگرێت “ئەمە لەلایەك قۆرخكاریەو لەلایەكیش پیلانێكە بۆ كەمكردنەوەی داهاتی سلێمانی.

No photo description available.No photo description available.No photo description available.May be an image of text





هەلبژاردە

گرنگترینەکان