سەردێر

لەکەلار گەنجێک بەفیشەک خۆی بریندار دەکات

خەڵک-

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لەناحییەی رزگاری سەر بەقەزای کەلار گەنجێکی ته‌مه‌ن 25 ساڵان بە فیشەک خۆی بریندار کرد و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ره‌وانه‌ی سلێمانی كرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەناحیەی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلار گەنجێک بەناوی ( ه – م – ا ) لەدایکبووی 1997 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە برینداربووبوو.

بەوتەی خۆی بەچەکی جۆری کڵاشکۆف خۆی بریندارکردوە و دوای چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی سلێمانی کراوە.
.