سەردێر

پۆلیسی هەولێر دوو کەسی لەسەر شەڕەکەی خەبات دەستگیرکرد

خەڵک-

پۆلیسی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەسەر رووداوەكەی ئەمشەوی گوندی کەورەبەن-ی سنوری ناحیەی ڕزگاری لە قەزای خەبات بڵاوکردەوە، كە بەهۆیەوە چوار كەسی یەك بنەماڵە كوژران و دەڵێت:” دووتۆمەتبارمان دەستگیرکردووە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە،  کاتژمێر (٧:٣٠)ی ئێوارەی ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی شەڕکردن لە گوندی کەورەبەن-ی سنوری ناحیەی ڕزگاری لە قەزای خەبات لە نێوان دوو برا بەناوەکانی (ا. ر. پ.) و (ح. ر. پ.)”.

پۆلیس دەشڵێت:” دوای گەیشتنی هێزەکانمان بۆ شوێنەکە دەرکەوت کەوا لەسەر کێشەی زەوی لە نێوان مام و سێ برازا بەناوەکانی (ا. ر. پ.) و (ن. ح.) و (ف. ح.) و (ف. ح.) دەبێتە دەمەقاڵی و گرژی لەنێوانیان ڕوودەدات لەم نێوەندەدا لە لایەنی یەکەم لە (ا. ر. پ.) و (ا. ا. ر.) و (ز. ا. ر.) و (س. ا. ر.) کوژراون و لە لایەنی دووەم (ف. ح.) کوژراوە وە دوو تۆمەتباریش بەناوەکانی (ف. ح.) و (ن. ح.) کە زامداربوونە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون”.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتە بۆ ئەنجامدانی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارانی تاوانەکە.

 

 

 





هەلبژاردە

گرنگترینەکان