سەردێر

چوارچێوەی هەماهەنگی شاندێك دەنێرنە لای سەدر

خەڵك-

هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە نیازن شاندێك بەنهێنی بنێرنە نەجەف بۆ دیداری موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر.

بەپێی زانیارییەكان، هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە نیازن شاندێك بەنهێنی بنێرنە نەجەف بۆ دیداری موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بۆ كردنەوەی گرێكوێرەی پێكهێنانی كابینەی حكوومەت.

بەپێی سەرچاوەكان ئەم شاندەی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی پێشنیازی نوێیان بۆ سەدر پێیە بۆی دەخەنەڕوو لەپێناو كردنەوەی گرێكوێرەی پێكهێنانی كابینەی نوێ.

بەهۆی سووربوونی سەدر لەسەر پێكهێنانی كابینەی زۆرینە، تا ئێستا هەوڵەكانی پێكهێنانی حكوومەت شكستیانهێناوە.

چاوەڕێ دەكرێ لە هەفتەی ئایندە گەڕێكی دیكەی گفتووگۆ و جموجۆڵە سیاسییەكان دەستپێبكەنەوە.