خەڵك-
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی بەختیاری لە سلێمانی شەش كەسیان بە تۆمەتی شەڕكردن لەنێو كافتریادا دەستگیركرد.
بەپێی راگەیەندراوێكی پۆلیسی سلێمانی، ئەو كەسانە شەڕیان كردووە و دەسڕێژی گولەیانكردووە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس توانراوە شەش تۆمەتبار دەستگیربكەن لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی چوار ئۆتۆمبێل و چەكێكی جۆری دەمانچەدا.
راشیگەیاند تۆمەتبارەكان بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
تۆمەتباران
ب، ڕ، ع لەدایكبووی 1991
ب، ڕ، ع لەدایكبووی 1996
د، ع، ح لەدایكبووی 1998
ڕ، ڕ، ع لەدایكبووی 1989
ڕ، م، ص لەدایكبووی 1996
ش، ف، ج لەدایكبووی 1998