سەردێر

هەوڵەكانی دوورخستنەوەی حەلبووسی دەستیانپێكرد

خەڵك-

ئەمڕۆ هەینی هەڵمەتی كۆكردنەوەی واژۆ بۆ دوورخستنەوەی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق راگەیەندرا بەهۆی مامەڵەی نەشیاوی دژی باسم خەشان ئەندامی پەرلەمان.

هادی سەلامی ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند دەستیان بە كۆكردنەوەی واژۆكردووە بۆ دوورخستنەوەی محەمەد حەلبووسی لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بەپێی پێڕەوی نێوخۆی پەرلەمان.

روونیشیكردەوە ئەم هەوڵە كاردانەوەی مامەڵەی نادەستووری سەرۆكی پەرلەمانە لە دژی ئەندامی پەرلەمان باسم خەشان و پارێزگاری لە كاری پەرلەمانی و سەربەخۆیی پەرلەمانتار.

ئەندامی پەرلەمان باسم خەشان پێشتر ناكۆكی لەگەڵ حەلبووسیدا هەبووە، ئەو زیاد لە جارێك سەرۆكایەتی حەلبووسی بۆ كۆبوونەوەكانی پەرلەمان رەتكردووەتەوە و سكاڵای بەرزكردووەتەوە و داوای لادانی حەلبووسی لە رەوتی سەدر كردووە بەهۆی پێشێلكاری پەرلەمانی و داراییەوە.