خەڵك-
هێزەكانی سووریای دیموكرات پێنج هاووڵاتی سوێدی رادەستی ئەم دەوڵەتە كردەوە كە لە بنەماڵەی ئەندامەكانی داعش بوون لەنێو گرتووخانەكانی هەسەدەدا.
عەبدولكەریم عومەر سەرۆكی بەشی پێوەندی دەرەكی بەڕێوەبەرایەتی باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا رایگەیاند، لە دیدار لە گەڵ شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی سوێد، ٥ ئەم كەسە رادەستی ئەم دەوڵەتە كراونەتەوە.
راشیگەیاند، ئەم پێنج كەسە كە 2 ژن و 3 منداڵ بوون رادەستی وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی سوێد كراونەتەوە.
هێزەكانی سووریای دیموكرات بە هەزاران ئەندامی داعش و كەسوكارەكانیانی دەستگیركردووە و لەنێو زیندانەكاندان، چەند جارێك داوا لە دەوڵەتان كراوە كە هاووڵاتییەكانیان وەربگرنەوە، بەڵام زۆرینەیان وەرنەگیراونەتەوە.