سەردێر

ئیماڕات ؛ بۆ كۆچی دوایی سەرۆك سێ ڕۆژ پشوو و 40 ڕۆژ ماتەمینی سەرتاسەری ڕاگەیەنرا

خەڵك –
شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیانی سەرۆكی ئیماڕات كۆچی لە تەمەنی 74 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و لە ئەمڕۆ هەینیەوە ماوەی سێ ڕۆژ پشوو ڕاگەیەنراو 40 رۆژیش ماتەمینی سرتاسەری ڕاگەیەنرا .

میدیاكانی ئیمارات بڵاویانكردوە ، شێخ خەلیفە بن زاید ئالنەهیانی سەرۆكی ئیماڕاتی عەرەبی لە تەمەنی 74 ساڵیدا كۆچی دواییكرد و بۆ ماوەی سێ رۆژ، كە لە ئەمڕۆوە دەست پێدەكات پشووی فەرمی دەبێت و ئاڵای وڵاتیش بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ دادەگیرێت، تا رۆژی چلەی سەرۆك.

شێخ خەلیفە بن زاید ئالنەهیانی، لەدایكبووی ساڵی ١٩٤٨ بووە و لە ساڵی ٢٠٠٤وە و لەدوای مردنی شێخ زاید بن سوڵتانی باوكییەوە دەسەڵاتی گرتووەتە دەست و سەرۆكی ئیماڕاتی عەرەبی بووە و هاوكات فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی وڵاتەكەش بووە.