خەڵك –
لە رۆژئاوای وڵاتی نایجیریا كچە خوێندكاێكی كریستیان بەهۆی نووسینێكیەوە لەبارەی پێغەمبەری ئیسلام لەلایەن چەندين خوێندكاری موسڵمانەوە بەردبارانكرا و سووتێنرا.
دیبۆرا ساموائێل، خوێندكاری پەیمانگەی شیخو شاجاری گاری لە شاری سوكوتوی باكووری رۆژئاوای نایجیریا ڕۆژی پێنجشەممە،12-5-2022، لەتۆڕی كۆمەڵایەتی (وات س ئەپ) بابەتێكی بڵاوكردەوە، لەلایەن خوێندكارە موسڵمانەكانەوە بە سووكایەتیكردن بە پێغەمبەری ئیسلام لێكدراوەتەوە و هێرشی كرایە سەر.
پۆلیسی ئەو وڵاتە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو پۆستەوە دیبۆرا ساموائێل كچە خوێندكاری كریستیان، ژمارەیەك خوێندكاری موسڵمان هەڵیانكوتاوەتە سەر شوێنی مانەوەی سەرباری بوونی پاسەوان، بە زۆر دەرهێنراوە و بە هەموویانەوە بەردبارانیان كردووە و پاشان تەرمی كچەكەیان بە تایەری ئۆتۆمبێل و پلاستیك بە دەم گوتنەوەی “الله اكبر” سووتێنراوە”.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بەهۆی ڕووداوەكە بە پێی بڕیاری دادگا بۆ ماوەیەكی كاتی دەوام لە وپەیمانگایە ڕاگیراوە و دوو خوێندكاریش دەستگیركراون و دەستیش بە لێكۆڵینەوە كراوە .