سەردێر

موسڵ؛ لە ئۆپەراسیۆنێكدا پێنج چەكداری داعش كوژران

خەڵك –
شانەی ئەمنی حكومەتی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەی كە ھێزەكانیان لە باشووری شاری مووسڵ دەستیپێكردووە، پێنج چەكداری تیرۆریستی داعش كوژران، دەشڵێت،” تیرۆریستە كوژراوەكان كەسانی گرنگی رێكخراوەكەیان لە نێو دایە”.

شانەی ئەمنی حكومەتی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سوپای عێراق و هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی لە باشووری شاری مووسڵ ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ سەر تیرۆریستانی داعش دەستپێكردووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە ئەنجامی پێكدادانێكدا لە دۆڵێك لە نزیك گردی عایدە لە نێوان ھێزە ئەمنییەكان و چەند تیرۆریستێك كە خۆیان حەشاردابوو، پێنج داعش كوژراون، كە تیرۆریستە كوژراوەكان كەسانی گرنگی رێكخراوەكەیان لە نێودایە.

 





هەلبژاردە

گرنگترینەکان