سەردێر

ئایا خواردنی جگەر زیانی تەندروستی هەیە؟

خەڵک-

پسپۆرێکی خۆراک باس لە سود و زیانەکانی جگەر دەکات و دەڵێت، جگەری ئاژەڵ و پەلەوەر كۆمەڵێک سودی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، بەڵام دەبێت ئاگاداربن جگەر ئامێری پاڵاوتنە لە لەشی ئاژەڵ یان مریشكدا و هەموو ئەو هۆرمۆن و دەرمانەی كە دەدرێت بەئاژەڵەكە یان مریشكەكە تێیدا كۆدەبێتەوە.

لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک لە نوسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت:” جگەری ئاژەڵ و پەلەوەر كۆمەڵێک سودی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ؛ رێژەیەكی زۆر ڤیتامین B12 ی تێدایە کە سوودی هەیە بۆ زیادبوونی خوێن و یارمەتی دروستبوونی خڕۆكە سوورەكان دەدات و كاریگەری هەیە لەسەر تەندوسرتی دەمارەکان، بەهای خۆراكی بەرزە و دەوڵەمەندە بە پرۆتین، بە جۆرێک ۲۸.۱۸٪ ی پرۆتینە.

ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوەشدەکات و دەڵێت:” دەبێ هەمانکات دەبێ ئاگاداربن جگەر ئامێری پاڵاوتنە لە لەشی ئاژەڵ یان مریشكدا و هەموو ئەو هۆرمۆن و دەرمانەی كە دەدرێت بەئاژەڵەكە یان مریشكەكە تێیدا كۆ دەبێتەوە، ژەهر لەلەشدا كۆدەكاتەوە، بۆیە پێویستە دڵنیا بین ئەو ئاژەڵە یان مریشكە ماوەیەكە هۆرمۆن و دەرمانی پێنەدراوە ئینجا بیخۆین”.

لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا ئەو پسپۆڕە روونیدەکاتەوە ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دەردەشا (داء الملوك) یان هەیە جگەر گونجاو نییە چونکە بڕێکی زۆر ترشی یوریک درووستدەکات، رێژەیەکی زۆریش چەوری و کۆلیسترۆڵی تێدایە و بۆ ئەو کەسانە زۆر گونجاو نییە کە نەخۆشیی دڵ و بۆڕییەکانی خوێنیان هەیە.

لە کۆتایشدا نووسیویەتی، جگەر سوودی هەیە، بەڵام نابێت جگەری بەستوی هاوردە بێت چونكە رێژەیەكی زۆر نیتراتی سۆدیۆمی تێدایە کە لە هەندێک باردا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان