سەردێر

پێشبینیەكان بۆ گەرمای وەرزی ھاوینی ئەمساڵ ڕاگەیەنرا

خەڵك-
بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، وەرزی هاوینی ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو گەرمتر دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بە پشت بەستن بە كۆكراوەی زانیاری و پێشبینی وەرزانەی چەند مۆدێلێكی جیھانی كەشوھەوا لە ھاوینی ئەمساڵدا پێشبینی دەكرێت لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بە عێراق و ھەرێمی كوردستانیشەوە تێكڕای پلەكانی گەرما بەڕێژەی لەسەدا ٦٠ بۆ ٧٠ بەرزتربن لە تێكڕای ناوەندی تۆماڕكراوی ساڵانی ١٩٩١ – ٢٠٢٢.

ڕاشیگەیاند، ھاوینێكی گەرمتر لە ئاساییمان ئەبێت نزیك و ھاوشێوە لەگەڵ وەرزی ھاوینی ساڵی ڕابردوودا.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕوودانی گۆڕانكاری گەورە لە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما لە ئەنجامی كاریگەری دیاردە ئاو و ھەواییەكانە، كە كاردەكاتە سەر كەشی ناوچەكانمان و خۆڵبارین، كە ئەمانە كاریگەریان ئەبێت لەسەر بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما.