خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، سبەینێ بەنزینی نۆڕماڵ 690 دیناری لەم شوێنانەی هەولێر و دەورووبەری دابەش دەكرێت تەنیا بۆ ژمارە جووت .
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە سبەینێ یەكشەممە 8ی ئایار 2022 بەنزینی عێراقی لە 18 بەنزینخانانە دابەش دەكرێت، لە كاتژمێر 7ی سەر لە بەیانی دابەشكردن دەست پێدەكات .