خەڵك-
سڤیلە گەمارۆدراوەكانی شاری ماریۆپۆلی باشووری ئۆكراین لە شارەكە چوونە دەرەوە.
زۆرینەی شاری ماریۆپۆل لە باشوری وڵاتی ئۆكراین لە لایەن سوپای ڕوسیاوە دەستیبەسەردا گیراوە و بەشێك لە هاوڵاتییانی سڤیلی شارەكە بەپێی ڕێككەوتنێك لە شارەكە چوونە دەرەوە.
چاوەڕوان دەكرێت سوپای ڕووسیا لە ئەمڕۆ یان سبەینێدا سەركەوتنی تەواوەتی لە شاری ماریۆپۆل ڕابگەیەنێت.