سەردێر

لەباكووری كوردستان 7 سەربازی توركیا كوژران

خەڵك-

لە چالاكییەكی هێزەكانی گەریلای هێزەكانی پاراستنی گەل باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستاندا 7 سەربازی توركیا لە باكووری كوردستان كوژران.

بەپێی سەرچاوەكانی نزیك لە پەكەكە، لە ئەنجامی چالاكییەكی گەریلاكانی هێزەكانی پاراستنی گەل باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستاندا لە سنووری پارێزگەی بۆتانی باكووری كوردستان 7 سەربازی توركیا كوژراون.

وردەكاری زۆرتر بڵاونەكراوەتەوە سەبارەت بەم پێكدادانەی نێوان گەریلاكان و سووپای توركیا لە باكووری كوردستان.

ئەم شەڕە هاوكاتە لەگەڵ پێكدادانەكانی نێوان پەكەكە و سووپای توركیا لە باشووری كوردستان.