سەردێر

بەهۆی چینەوە نرخی نەوت دابەزی

خەڵك-
نرخی نەوت بەهۆی كێشەی هەناردەی نەوتی لیبیا و خاوی گەشەی ئابووری لە چین ڕووی لە دابەزین كردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی (ئیكۆنۆمی) نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی دابەزینی تۆمار كردووە لەگەڵ دەستپێكی هەفتەی نوێ‌ و هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ مەترسییەكانی ڕاوەستانی هەناردەی نەوت لەلایەن لیبیاوە، كە یەكێكە لە گەورە بەرهەمهێنەرەكانی نەوت.

ئاماژە بەوەشكراوە، هۆكاری سەرەكی دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ خاوی گەشەی ئابووری چین و كەمی چالاكی كارگەكانی ئەو وڵاتە وەك دووەم گەورە وڵاتی پیشەسازی لە جیهاندا لە ماوەی دوای مانگی شوباتەوە ئەوەش بەهۆی داخستنەوەی هەندێك لە شوێنەكان و كەرەنتینەی چەند شارێك بەهۆی مەترسی كۆرۆناوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، ئەمڕۆ یەك شەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت دابەزیوە بۆ 105 دۆلار و 93 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 103 دۆلارە و 70 سەنتە.

ماوەی 8 هەفتەیە نرخی نەوت بەهۆی مەترسییەكانی شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆكرایناوە ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و گەیشتە سەرووی 130 دۆلار، بەڵام دواتر بەهۆی دانوستانەكانی ئاشتییەوە بۆ نزیكەی 100 دۆلار دابەزییەوە.