خەڵک-
وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”ئێوارەی ئەمڕۆ ١ی ئایاری ٢٠٢٢، جارێکی تر گروپەکانی دەرچوو لەیاسا،لەناحیەی بەرتلەی قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەواوە، شەش مووشەکیان ئاراستەی سنووری قەزای خەبات کرد”.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، موشەکەکان لەنێوان زێی گەورە و قەزای خەبات کەوتوونەتە خوارەوە و بەپێی زانیارییەکان، هیچ زیانێکی گیانی بەدوادا نەهاتووە.
لە راگەیەندروەکەدا هاتووە، کە لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە و ئەمە چەندین جارە لەو ناوچەیەوە، موشەکی کاتیۆشا ئاراستەی قەزای خەبات دەکرێن.