سەردێر

بۆ یەكەمجار بە فەرمی نهێنی مردنی مەلا عومەری تاڵیبان ئاشكراكرا

خەڵك-

لە مەراسیمێكدا كە تاڵیبان بەبۆنەی نۆهەمین ساڵیادی كۆچی دوایی دامەزرێنەرەكەی ئەنجامیدا بوو، ئاشكرایكرد، مەلا عومەر بەهۆی نەخۆشی سیلەوە گیانی لەدەستداوە.
لەساڵی 2015 حكومەتی پێشووی ئەفغانستان ئاشكرایكرد، مەلا عومەر دوو ساڵ پێشتر واتە لە ساڵی 2013 بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە، ئەمەش مانای ئەوەیە كە دوو ساڵ كۆچی دوایی مەلا عومەر بە نهێنی ماوەتەوە.
ئەمڕۆ وتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاند، مەلا عومەر 9 ساڵ لەمەوپێش بەهۆی نەخۆشی سیلەوە كۆچی دواییكردووە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، كە حكومەتی پێشووی ئەفغاستان ڕایگەیاندبوو، مەلاعومەر دوو ساڵی كۆتایی ژیانی لە پاكستان بووە لەهەمان شوێن و لە نەخۆشخانەی شاری كراچی لە باشووری قاكستان كۆچی دوایی كردووە، بەڵام تاڵیبان دڵنیایی دەدات كە ناوبراو لە ئەفغانستان بووە.
شوێنی تەواوەتی كۆچی دوایی مەلا عومەر گرنگی تایبەتی هەیە، چونكە حكومەتی پێشووی ئەفغانستان ئاماژەی بۆ ئەوە كرووە كە لە پاكستان ژیاوە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە كە ئەم گروپە لەگەڵ پاكستان پەیوەندیان هەبووە، پەیوەندییەك كە بەرپرسانی تاڵیبان ئەوەیان نەویستووە، ئەگەری هەیە بەپێی ڕاپۆرتەكان سەركردەكانی ئەم گروپە چەند دەیەیەك لە پاكستان بوون.

تالیبان دوای مەلا عومەر

دوای ئاشكراكردنی مەرگی مەلاعومەی، ئەختە مەنسور وەك سەركردەی تاڵیبان دیاریكرا كە یەكێك بوو لە فەرماندەكانی تاڵیبان و نزیكی مەلا عومەر، بەڵام دوای 10 مانگ لە بوونی بە ڕێبەری تاڵیبان بەهۆی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانەوە تیرۆر كرا، هەرچەندە چەند ساڵێك دوای كۆچی دوایی ناوبراو ئاژانسی لێكۆڵینەوەكانی پاكستان ئاشكرایكرد، مەنسور لە پاكستان سەرقاڵی كڕین و فرۆشتنی خانو و زەوی بووە.
چەندین مانگ دوای كۆچی دوایی ئەختەر مەنسور، هەیبەتوڵڵا ئاخونزاد وەك ڕێبەری تاڵیبان دیاریكرا و بەپێی وتەی چاودێران ناوبراو توانیویەتی تا ئاستێك تاڵیبان ڕێكبخاتەوە، لەكاتی سەركردایەتی ناوبراودا تۆڕی حەقانی چوونە نێو تاڵیبانەوە و سەركردەی گروپەكەش بە فەرمی یبووە جێگری ئاخونزاد.

تالیبان لە سەردەمی مەلا محەمەد عومەر

مەلا موحەمەد عومەر لە ساڵی 1994 تاڵیبانی دروست كرد و تا ئەوكاتەی كۆچی دوایی كرد ڕێبەری گروپەكە بووە.
لە ساڵی 1996 توانی یەكێك لە حكومەتەكانی ئەفغانستان بنیات بنێت و دوتر لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكا بووە شەڕیان و نزیكەی 20 ساڵ لە دەسەڵات دووركەوتنەوە.