سەردێر

حكومەتی هەرێم پشووی جەژنی ڕەمەزانی دیاریكرد

خەڵك-
حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە یەك هەفتەی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێم كردە پشوو.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی ١ی ئایاری ٢٠٢٢ تاوەكو ٥ی ئایاری ٢٠٢٢، لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی ٨ی ئایاری ٢٠٢٢، لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم دەوامی فەرمی دەست پێ دەكاتەوە.