سەردێر

منداڵانی گوندێكی كوردستان چالاكییەكی ژینگەیی ئەنجام دەدەن

خەڵك
لە ڕۆژی ژینگەی كوردستاندا، منداڵانی گوندی یاڵانقۆز لە شارۆچكەی پیرەمەگروون چالاكییەكی ژینگەییان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ شەممە16\4\2022 كە ڕۆژی ژینگەی كوردستان بوو، خوێندكارانی خوێندنگەی گوندی یاڵانقۆزی بنەڕەتی كە گوندەكەیان دەكەوێتە دامێنی شاخی پیرەمەگروون بەهاوكاری مامۆستاكانیان، چالاكییەكیان بۆ یادكردنەوەی ئەو رۆژە ئەنجامدا.

منداڵەكان جلو بەرگی پارێزەری ژینگەیان لەبەركردووە و چەند دروشمێكی ژینگەییان بە دەستەوە گرتووە، وەك هێما و بەڵێنێك بۆ پارێزگاریكردن لە ژینگەكەیان.

 

May be an image of 1 person and outdoors

May be an image of person, child, standing and outdoors

May be an image of 9 people, people standing and outdoors

May be an image of 6 people, people standing and outdoors