سەردێر

فراكسیۆنی یەكێتی: هەڵبژاردن بەبێ هەمواری یاساكەی ناكرێت

خەڵك

لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت “هەتا ڕێككەوتنی لایەنەكان نەكرێت سەرۆكی پەرلەمان بانگهێشتی كۆبوونەوە ناكات”.

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ دەنگی ئەمریكا رایگەیاند، هەتا ڕێككەوتنی لایەنەكان نەكرێت سەرۆكی پەرلەمان بانگهێشتی كۆبوونەوە ناكات ئەگەر هەموواری یاسای هەڵبژاردن نەكرێتەوە، ئەوا هەڵبژاردن لە هەرێم ناكرێت.

لوقمان وەردی باس لەوەش دەكات” لە ڕووی پەیڕەوییەوە پارتی ناتوانێت زۆرینە بەكاربهێنێت، خۆ ئەگەر پارتی بیەوێت ئەزموونی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان دوبارە بكاتەوە ئەو ئەوكات خۆمان واقیعی سیاسی و جوگرافی هەرێمی كوردستان دەزانین، دەبێت پارتی خۆی بەرپرسیارێتی لێكەوتەكانی بەكارهێنانی زۆرینە بگرێتە ئەستۆ، پارتی خۆی دەزانێت لێكەوتەكان چین.

دەشڵێت “ئەگەر پارتیش بیەوێت متمانە لە سەرۆكی پەرلەمان بسەنێتەوە ئەوا ئەوەش ناتوانێت بكات هەر بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان”.