سەردێر

لە یادی ئەنفالدا لە سلێمانی ڕێگری لە ئەنجامدانی چالاكیەك كرا

خەڵك-
بەشێك لە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی ڕێگریان لە ژمارەیەك ڕێكخراو كرد، تا لە یادی ئەنفالدا گردبوونەوەیەك بۆ داواكاری بە ئەندامبوونی عێراق لە دادگای لاهای ئەنجام بدەن.

بڕیاربوو ئەمڕۆ لە یادی ٣٤ ساڵەی تاوانی ئەنفالدا كاتژمێر 4ی عەسر تۆڕی هاوپەیمانی ڕیكخراوە كوردستانییەكان لە پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی گردبوونەوەیەك لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی ئەنجام بدەن و لە بەیاننامەیەكدا داوای بە ئەندامبوونی عێراق لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بكەن.

بەڵام لەلایەن بەشێك لە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی ڕێگری لە ئەنجامدانی گردبوونەوەكە كرا.