سەردێر

چوارچێوەی هەماهەنگی، بڕیارێكی موقتەدا سەدر ڕەتدەكەنەوە

خەڵك-

چوارچێوەی ھەماھەنگیی كە شەش لایەنی شیعە لەخۆدەگرێت ئاشكرایدەكات، ئەو وادەیە ڕەتدەكەینەوە كە سەركردەی ڕەوتی سەدر، لەبارەی پێكھێنانی حكومەتی نوێ دیاریكردووە.

چوارچێوەی ھەماھەنگی كە لە ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ھاوپەیمانی ھێزەكانی دەوڵەت، ھاوپەیمانی فەتح، بزووتنەوەی عەتا، بزووتنەوەی حقوق و پارتی فەزیلە پێكھاتووە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەھیچ شێوەیەك ھەوڵی ئێمە و تاكڕەویی لەدەسەڵات و پەراوێزخستنی لایەنەكانی دیكە نەداوە، بۆیە پابەندنابین بە ھیچ وادەیەكی دیاریكراو كە بۆ پێكھێنانی حكومەتی نوێ دیاریبكرێت، چونكە تەنھا چەقبەستووی سیاسی لێدەكەوێتەوە.

ئاشكراشیدەكەن، چوارچێوەی ھەماھەنگیی ھەموو ھەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی لەسەر واقعی ئێستا بگاتە لێكتێگەیشتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی دیكە، دوور لە تاكڕەویی و پەڕاوێزخستن، ھەروەھا پەرۆشی ئەوەیە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی دیكە ھاوكار بێت بەتایبەتیش بۆ پێكھێنانی گەورەترین پێكھاتە ئەوەیش بەئامانجی بەدیھێنانی بەرژەوەندی وڵات.

ئەمەیش لەكاتێكدایە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە، موقتەدا سەدر بەھۆی ئەوەی نەیتوانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێكبھێنێت، دەرفەتی ٤٠ ڕۆژی دایە لایەنەكانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگی كە حكومەتی سازانی نیشتمانی بەبێ ڕەوتی سەدر پێكبھێنن.