سەردێر

داعش هێرشیكردەسەر هێزەكانی عێراق

خەڵك-

لە دوو هێرشی جیاوازدا چەكدارانی داعش هێرشیانكردەسەر پۆلیسی عێراق.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) ئەمشەو چەكدارانی داعش لە ناحیەی ئەلعیبارەی سەر بە ناحیەی میقدادیەی پارێزگای دیالە دوو ھێرشی چەكداریان كردەووەتەسەر ھێزەكانی عێراق.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ھێرشی یەكەم لە ناحیەی ئەلعیبارە بۆسەر ھێزێكی عێراق و دواتر ھێزەكانی عێراقی بەر پەرچی ھێرشەكەیان داوەتەوە، ھاوكات كەمێك لەمەوبەریش لە ناحیەی میقدادیە، چەكدارەكان ھێرشیانكردەسەر بنكەیەكی ھێزی فریاكەوتنی شارۆچكەكە و بەھۆیەوە پۆلیسێك كوژراو دوو پۆلیسی دیكەش بریندار بوون.