سەردێر

“چۆن لە ڕەمەزاندا كۆلیسترۆڵ وچەورییە سیانییەكانمان داببەزێنین”

خەڵك –
پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت ، بەرزیی كولیستڕۆڵ و چەورییە سیانییەكان كاریگەریی خراپی هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ، دەشڵێت ،”پسپۆڕانی خۆراك پێیان وایە ڕۆژووی پچڕپچڕ ڕۆڵێكی باشی هەیە لە دابەزاندنی كۆلیستڕۆڵی خراپ و بەرزكردنەوەی كولیستڕۆڵی باش”.

دكتۆر كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە ، بەرزیی كولیستڕۆڵ و چەورییە سیانییەكان كاریگەریی خراپی هەیە لە سەر تەندروستی مرۆڤ ، بۆیە ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان سوودی زۆری هەیە بۆ ئەو كەسانەی كێشەی بەرزی چەوری خوێنیان، بەڵام بە پێی ڕێنمایی هەیە.
دەشڵێت،”ماوەی چەند ساڵێكە پسپۆڕانی خۆراك ئاماژەیان بەوەكردووە، كە ڕۆژووی پچڕپچڕ ڕۆڵێكی باشی هەیە لە دابەزاندنی كۆلیستڕۆڵی خراپ و بەرزكردنەوەی كولیستڕۆڵی باش”.

ڕێنماییەكان بریتین لە :

  1. خواردنی بڕێكی زۆر لە سەوزە و میوە لە نێوان بەربانگ و پارشێو بە تایبەت مزرە سێو، هەڵووژەی سەوز، ڕێواس، چوالەی سەوز، فەریكە نۆك، پڕتەقاڵ، كیوی، لێمۆ، لالەنگی.
    2– بەكارهێنانی زەیتی زەیتوون بۆ چێشتلێنان، هەروەها دەتوانرێت یەك بۆ دوو كەوچكی قاوە لە ناو زەڵاتە بە كاربهێنرێت .
    3 — خواردنی ماسی لانی كەم هەفتەی دوو بۆ سێ جار، به برژاوی، بە تایبەت ماسی سەلمۆن و توونە و سەردین .
    4 –خواردنی یەك پیاڵە لە چەرەسات وەك گوێز، بادەم، فستق عەبید دوای بەربانگ بە كاتژمێرێك.
    5 — نەخواردنی جگەر و گورچیلەی مەڕو ماڵات و جگەری مریشك .
    6 — خواردنی ئەڤۆگادۆ زۆر گرنگە ڕۆژانە، هەروەها سیر، چەوندەر، بڕۆكلی، پیاز، زەنجەبیل .
    7 — وەرزشكردن ڕۆژانە لانیكەم سێ چارەك یان كاتژمێرێك، باشترین كات بۆ وەرزش دوای بەربانگ بە دوو كاتژمێر یان دوای نوێژی عەسر .
    8 — خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە، نابێت پاڵ بكەویت دوای پارشێو و بەربانگ تا نیو كاتژمێر.
    9 — دوور كەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەكان و شەربەتی گیراوە، شەربەتی فرێشی پڕتەقاڵ بخۆرەوە.
    10 — نەخواردنی شیرینی و فاست فوود و چپس و سەروپێ و ساردەمەنی،
    11– نەكێشانی جگەرە و نێرگەلە یان كەمكردنەوەیان بە ڕادەیەكی زۆر.